سەردێڕ:

دوای داخستنی بەهۆی کێشەیەکی ئەمنییەوە باڵەخانەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە جنێف کرایەوە

PM:02:50:25/08/2023

2240 جار خوێندراوەتەوە

دوای داخستنی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بەهۆی کێشەیەکی ئەمنیەوە باڵەخانەی نەتەوەیەکگرتووەکان کرایەوە.


رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، کێشەی باڵەخانەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە جنێڤ لە سویسرا چارەسەرکراوە و هەموو دەرگاکانی ئەو باڵەخانەیە لە ئێستادا کراوەیە.

لە راگەیەنراوی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان هیچ روونکردنەوەیەک لە بارەی کێشەی ئەمنییەوە نەدرابوو.

ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژی هەینی وتەبێژی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، ناوەندی نەتەوەیەکگرتووەکان لە جنێفی پایتەختی سویسرا بەهۆی "کێشەیەکی ئەمنی بەردەوامەوە" داخراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەزگا ئەمنییەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لێکۆڵینەوە لە بارودۆخەکە دەکەن و بەم زووانە چارەسەر دەکرێت.

باڵەخانەی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە جنێفی پایتەختی سویسرا ناوەندێکی تایبەتە بەو دبلۆماتکار و کادرانەی لە بواری مرۆییدا کاردەکەن.













گەلەری