سەردێڕ:

یەکەم لێدوانی ترەمپ دوای خۆڕادەستکردنی بە دادگا

AM:10:16:25/08/2023

12880 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا خۆی رادەستی دەسەڵاتی دادوەری وڵاتەکەی کرد و لە زیندانی فۆڵتۆن لە ویلایەتی جۆرجینادا زیندانی کرا و لەوبارەیەوە رایگەیاند: ئەو هیچ هەڵەیەکی نەکردووە.


دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا بە تۆمەتی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٠ خۆی رادەستی دەسەڵاتی دادوەری وڵاتەکەی کرد و بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتە فڕۆکەخانەی ئەتلانتا و دواتر لە زیندانی فۆڵتۆن خۆی رادەست کرد و لە ئێستادا لەو زیدانەیە.

ترەمپ لەو بارەیەوە ئەوەی خستەڕوو، ئەو هیچ تاوانێکی نە لە دۆسیەی هەڵبژاردنەکان نە هیچ دۆسیەیەکی دیکەدا ئەنجام نەداوە. دەشڵێت، "ئەمە رۆژێکی دڵتەنگییە بۆ ئەمەریکا."

بەهۆی یاسای ویلایەتی جۆرجیاوە پێش دادگایی کردنی هەر تۆمەتبارێک پێویستە ٧٢ کاتژمێر پێش ئەوە بچێتە بەردەم دادگا، بەڵام بەهۆی جیاوازی کەیسەکەی ترەمپەوە ئەو ڕێکارانە ناگیرێنەبەر.

بە گوێرەی یاسای دادگای جۆرجیا کە یەکێکە لە ویلایەتەکانی ئەمەریکا هەر هاوڵاتیەک کە تۆمەتبار دەکرێت، پرۆسەی دادگاییکردنەکە بە جۆرێکە کە پەنجەمۆر و وێنەی تۆمەتبارەکە دەگیرێت، کە ئەمەش کاریگەری خراپ دەخاتە سەر دۆناڵد ترەمپ بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٤ی سەرۆکایەتی ئەمەریکا.













گەلەری