لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و٥٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە کاتی داخستنی رۆژی چوارشەممە نرخەکەی ٤٠٠ دینار بەرزبووەتەوە.
رۆژی پێنجشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی شاری سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٥٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکراوە لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕ رۆژی چوارشەممە نرخەکەی ١٥٣ هەزار و ١٥٠ دینار بوو.
بانکی ناوەندی
بڕیاریدا رێژەی پارەی کۆکراوەی کارتە بانکییەکان بۆ ١٠ ملیۆن دینار بەرزبکاتەوە و
لەمەودوا هەڵگری کارتە بانکییەکان دەتوانن رۆژانە بڕی ٧٥٠ دۆلار لە کارتەکانیان تۆمار
بکەن.
کەیفی خۆشناو
وتەبێژی بازاڕی دراوەکانی هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی ئەوەی خستەڕوو، لە ئێستادا
ئەو بڕە دۆلارەی بانکی ناوەندی دەیخاتە بازاڕەوە وەک پێویست نییە و بەزیادکردنی بڕەکە
کاریگەری راستەوخۆ لەسەر بازاڕەکانی دراو لە عێراق و هەرێم دروست دەبێت.
وتیشی، "
بۆ ئەوەی بانکی ناوەندی هاوسەنگی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لە بازاڕەکاندا رابگرێت
پێویستە بڕی ئەو دۆلارەی دەیخاتە بازاڕەوە زیادی بکات."