PM:10:46:23/08/2023
42556 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی فەرمی ژووری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، ئاگاداری رووداوی تێکشکانی فڕۆکەکەی فەرماندەی ڤاگنەرن و ئەو رووداوە ئاسایی نییە و پلانی بۆ داڕێژراوە و سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت، " ئەو هەواڵە سەرسامی نەکردین".
ئادریان واتسۆن وتەبێژی فەرمی ژووری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە کۆشکی سپیەوە رایگەیاند؛ چاودێری ڕاپۆرتەکانمان کردووە سەبارەت بە تێکشکانی ئەو فرۆکەیەیی یەڤگینی بریگۆژین یەکێک بووە لە سەرنشینەکانی و درکمان بەوەکردووە کە ناکرێت ئەمە تێکشکانێکی ئاسایی بێت و پلان بۆ داڕێژراوە.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت،
شەوی چوارشەممە دەستەی فڕۆکەوانی شارستانی روسیا رایگەیاند، بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەیەکی
تایبەتەوە لە ناوچەی تڤیری باکوری مۆسکۆی پایتەختی روسیا ١٠ کەس گیانیان لە دەستداوە
و یەکێکیان پریگۆژینی فەرماندەی گروپی چەکداری ڤاگنەرە.
لەلایەکی دیکەوە ئاژانسە
روسییەکانی وەک تاس و ئینتەرفاکس و ریا نۆڤۆستی بڵاویانکردەوە، ئاژانسی گواستنەوەی
روسیا رایگەیاندووە، ناوی یەڤگینی پریگۆژین لە لیستی سەرنشینەکانی ئەو فڕۆکەیە بووە.
جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "بەمردنی بریگۆژین هیچ سەرسام نەبووین چاوەڕێی ئەوەمان دەکردڤلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیا هەنگاوی
کوشتنی فەرماندەی ڤاگنەر بنێت."