سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە هەرێم دابەزی

PM:12:11:23/08/2023

69836 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە و یەک ئۆنسە زێر بە هەزار و ٩٠٤ دۆلار و ٨٦ سەنتە لە هەرێمیش بەراورد بە دوێنێ نرخى یەک مسقاڵ زێڕ نزیکەی سێ هەزار دینار دابەزیووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوەوە و یەک گرام لەو کانزایە بە ٦١ دۆلار و ٢٣ سەنتە و یەک کیلۆگرامیش بەرامبەر بە ٦١ هەزار و ٢٢٧ دۆلار و ٨٤ سەنتە.

لە ماوەی رابردوودا، نرخی زێڕ دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و گەشە نزمترین ئاستی سێ هەفتەی رابردوو.

لە هەرێمیش بەهۆی کاریگەری بۆرسەی جیهانی و نرخی دۆلارەوە نرخى زێڕ لە بازاڕەکان دابەزیوە و بۆ هەر مسقاڵێک نزیکەی سێ هەزار دینار کەمی کردووە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم جۆرەیە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨: ٣٦٠ هەزار دینار.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١: ٤٢١ هەزار دینار.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢: ٤٤٠ هەزار دینار.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤: ٤٨٠ هەزار دینار.













گەلەری