سەردێڕ:

وێنە.. بەهۆی ئاگەرەکەی هاوایەوە زیاتر لە هەزار کەس بێسەر و شوێنن

AM:10:46:23/08/2023

3896 جار خوێندراوەتەوە

ئێف بی ئای رایگەیاند، دوای دوو هەفتەی لە کەوتنەوەی ئاگرە کوشندەکەی دورگەی ماوی لە ویلایەتی هاوای لە ئەمریکا، نزیکەی هەزار و ١٠٠ کەس بێسەروشوێنن.


رۆژی چوارشەممە، بەپێی دوایین ئاماری کەرتە تەندروستیەکانی هاوای، تا ئێستا نزیکەی ١١٥ کەس بەهۆی بەردەوامی ئاگرکەوتنەوە لەو ویلایەتە گیانیان لەدەستداوە و ئەو ئاگرە بە کوشندەترین ئاگرکەوتنەوە دادەنرێت لە سەدەی نوێدا لە ئەمریکا.

ویلایەتی هاوای لە ئەمریکا و دانیشتوانەکەی نزیکەی ملیۆنێک و ٤٠٠ هەزار کەسە ساڵانە بەهۆی هەڵکەوتە جوگرافییەکەی گەشتیارێکی زۆر رووی لێدەکەن، نزیکەی دوو هەفتەشە ئاگرێکی مەترسیدار ئەو ناوچەیەی گرتوەتەوە.

وەک هێزی ئاگرکوژێنەوەی ئەو ویلایەتە باسی دەکات، بەهۆی بوونی رەشەبای زۆر و نەگونجانی کەش و هەوا ناتوانن ئاگرەکە بە یەکجاری کۆنترۆڵ بکەن.
Global firestorm: A summer of infernos from Greece to Canada - Los Angeles Times
At least 1,100 missing after Hawaii fires as FBI seeks help in identifying dead

Scenes From the Hawaii Fires and the Aftermath - The New York Times












گەلەری