سەردێڕ:

هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوەو نرخی نەوتیش گۆڕانکاری بەسەردا هات

AM:08:13:23/08/2023

18320 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی پێنوێنی بۆرسەی بازاڕی نەوت لە جیهاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٤ دۆلار و ١٣ سەنتە و بەراورد بە دوێنێ سێشەممە نرخەکەی چەند سەنتێک بەرز بووەتەوە.


رۆژی چوارشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٨٠ دۆلار ٣٥ سەنتە و بەهەمان شێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخەکەی دابەزیوە.

شەوی رابردوو، وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند؛ لەدوای نۆژەنکردنەوەی هێلی بۆریی نەوتی نێوان عێراق و تورکیا هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە.

لە رێکەوتی ٢٤ی ئازاری ئەمساڵ ژووری ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس بڕیاری لەسەر دۆسیەی نایاسایی هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیادا و بڕیارەکەش لە بەرژەوەندی عێراق بوو، دواتر بە نوسراوی وەزارەتی نەوتی عێراق هەناردەی نەوتی هەرێم راگیرا، ئەوەش کاریگەری لەسەر نرخی نەوت لە جیهاندا دانا.













گەلەری