سەردێڕ:

چۆن جەستەت بە کەشوهەوای گەرم رادەهێنیت؟

PM:08:25:20/08/2023

2176 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ بەردەوامی گەرمبوونی جیهان و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا، لێکۆڵینەوەکانیش جەخت لەوە دەکەنەوە کە دۆخی گەرما بوونی زەوی بەرەو خراپتر دەچێت.


ماڵپەڕی "تایم" لە بابەتێکدا چەند رێگەیەکی بۆ راهاتنی جەستە لەگەڵ گەرمادا بڵاوکردووتەوە، کە یەکێک لەو رێگەیانە خواردنەوەی ئاو و شلەمەنی زیاترە، تاکو جەستە لە وشکبوونەوە و هەست کردن بە گەرمای زیاتر بپارێزرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لە رۆژێکی گەرمدا پێویستە بەشداری چالاکییەکی ئاسان و سووک بکەیت، بۆ نموونە راکردن یان ئەنجامدانی هەر وەرزشێك بۆ ماوەی ١٥ بۆ ٢٠ خولەک، تاکو جەستە بە ئارەقکردنەوە و گەرما رابهێنرێت، هەروەها لە رۆژانی دواتردا ئەم کارە دووبارە بکرێتەوە.

ئەوەشی خستووتەڕوو، نابێت بۆ ماوەیەکی زۆر لەبەر گەرما و تیشکی خۆردا بمێنیتەوە، ئەگەر کارەکەشت لە دەرەوە بێت و ناچار بیت لەبەردەم خۆردا بیت، ئەوا دەبێت هەر کاتژمێر جارێک ماوەی ١٠ بۆ ١٥ خولەک پشوو وەربگریت و خۆت فێنک بکەیتەوە.

دەشڵێت، نابێت لە بەردەم تیشکی خۆردا ئاو بەرووخسارتدا بکەیت بۆ خۆ فێنککردنەوە، چونکە دەبێتە هۆی سووتانی پێستی روخسار و زیان بە خانەکانی پێست دەگەیەنێت.

M.B













گەلەری