AM:09:33:20/08/2023
23496 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند: داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بە زووترین کات بکوژی نیاز دەرگەڵەیی بدۆزنەوە و دەشڵێت، "کەسمان هەست بە ئەمان و ئاسایشی خۆمان ناکەین."
عەتا سەراوی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بە زووترین کات تۆمەتباری بەرپرس لە کوشتنی نیاز دەرگەڵەیی بدۆزنەوە، ئەگەر نا هیچ لە بەرپرسەکانی یەکێتی هەست بە ئامان و ئاسایشی سەر و ماڵیان ناکەن.
عەتا سەراوی ئاماژەی بەوەشکردووە، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و سەرجەم
بەرپرسە حزبی و حکومییەکان دەکات بە زووترین کات بکوژی نیاز دەرگەڵەیی ئەندامی پێشووی
ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی بدۆزنەوە و بە سزای رەوای خۆی بگەیەنن.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، دوو رۆژ لەمەوبەر نیاز دەرگەڵەیی ئەندامی پێشووی
ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی لە ناو باخەکەی خۆیدا لە شاری رانیەی سەر بە ئیدارەی
راپەڕین کوژرا و تا ئێستا تۆمەتباری بەرپرس لە کوشتنی ئەو بەرپرسە حزبییە
دەستگیرنەکراوە.
A.A