بەگوێرەی پێنوێنی بۆرسەی بازاڕی نەوت لە جیهاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ٨٣ دۆلار و ٤٠ سەنتە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٧٩ دۆلار ٧٤ سەنتە و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دابەزیوە.
بە گوێرەی ئاماری
کارگێری زانیاری وزەی ئەمریکا، لە ماوەی هەفتەی رابردوو رۆژانە بڕی ٣٠٥ هەزار بەرمیلی
نەوت لە عێراقەوە بۆ ئەمریکا هاوردەکراوە و بەراورد بە هەفتەی پێشووتر بە رێژەی ٧٠
هەزرا بەرمیلی رۆژانە زیادیکردووە.
بەرز بوونەوەی
نرخی نەوت لە جیهاندا دوای بڕیارەکەی حکومەتی سعودیە دێت کە یەکێکە لە وڵاتە گەورە
هەناردەکارەکانی نەوت لە جیهاندا و ڕایگەیاند، کەم کردنەوەی خۆبەخشانە لە بەرهەمهێنانی
نەوت بە بڕی یەک ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێک دا بۆ ماوەی مانگێکی دیکە تاکو کۆتایی مانگی
ئەیلوول درێژ دەکاتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە،
لە ڕۆژی چواری حوزەیرانی ئەمساڵ ڕێکخراوی ئۆپێک ڕێککەوتن لەسەر کەم کردنەوەی هەناردەی
نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان.
جێگری سەرۆک وەزیرانی
ڕوسیا ڕایگەیاند، لە مانگی ئەیلوول ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ڕوسی بە ڕێژەی ٣٠٠ هەزار
بەرمیلی ڕۆژانە کەمدەکەنەوە ئەویش لە پێناو ڕاگرتنی هاوسەنگی بازاڕی نەوت.
هەیسەم غەیس ئەمینداری
گشتی ڕێکخراوی ئۆپێک، ڕایگەیاند، "پێشبینی دەکرێت تاوەکو ساڵی ٢٠٤٥ خواستی جیهانی
لەسەر نەوت بە ڕێژەی ٢٣٪ زیاد بکات".
سەرەڕای ڕاگرتنی
هەناردەی نەوتی هەرێم داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی تەممووز هەشت ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە
و بە وتەی بەرپرسانی عێراق پێشبینی دەکرێت دوای سەردانەکەی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری
تورکیا بۆ عێراق کێشەی هەناردەی نەوتی هەرێم چارەسەر بکرێت.