نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە و یەک ئۆنسە زێر بە هەزار و ٩٠٦ دۆلار و ٦٨ سەنتە لە هەرێمیش بەراورد بە دوێنێ نرخى یەک مسقاڵ زێڕ نزیکەی هەزار دینار بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەتەوە و یەک گرام لەو کانزایە بە ٦١ دۆلار و سێ سەنتە و کیلۆگرامێکیش بەرامبەر بە ٦١ هەزار و ٣٠٦ دۆلار و ١٧ سەنتە و تاکو کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخەکەى بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.
لە ماوەی رابردوودا، نرخی زێڕ دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و گەیشە نزمترین ئاستی سێ هەفتەی رابردوو.
لە هەرێمیش بەهۆی کاریگەری
بۆرسەی جیهانی و نرخی دۆلارەوە نرخى زێڕ لە بازاڕەکان بەرز بووەتەوە و بۆ هەر مسقاڵێک
نزیکەی هەزار دینار زیادی کردووە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم
بەم جۆرەیە:
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨:
٣٦٠ هەزار دینار.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١:
٤٢٠ هەزار دینار.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢:
٤٤٠ هەزار دینار.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤:
٤٨٠ هەزار دینار.