سەردێڕ:

وابڕیارە دوو موچە پێکەوە دابەشبکرێت

AM:10:05:16/08/2023

83496 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، بەغدا پارەی موچەی مانگی حەوت و هەشت پێکەوە دەنێرێت و هیچ کێشەیەک بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێم دروست ناکات.


رۆژی چوارشەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەغدا ئاماژەی بەوەکرد، لە ماوەی هەفتەیەکدا سەرجەم دانوستانەکانی شاندی بەغدا و هەرێم کۆتایی دێت و بەغدا پارەی دوو موچەی هەرێم دەنێرێت.

باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا شاندی هەرێم و بەغدا کێشەیان لەسەر موچە نەماوە و گفتووگۆکانیان لەبارەی یاسای نەوت و غازەوە چڕتر کردووەتەوە.

هاوکات، چاوگێک لە شاندی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەگەر هەرێم پابەند نەبێت بە ناردنی ٥٠٪ـی داهاتی ناوخۆ و نەوت بەغدا پشکی هەرێم نانێرێت، بەڵام هیچ کێشەیەک بۆ ناردنی ئەو پارەیە دروست ناکات کە بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێمە.

پێشتریش، موعین کازمی ئەندامی لتژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پێویستە وادەی دابەشکردنی موچە لە نێوان حوکمەتی هەرێم وعێراق رێک بکرێتەوە و موچەخۆرانی هەرێم و عێراق پێکەوە موچەکانیان وەربگرن.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ئێستادا موچەخۆرانی بەغدا موچەی مانگی ئاب وەردەگرن، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم پاش دوو رۆژ لە هاتنی پارە لە بەغداوە بە چوار لیستی جیاواز دابەشکردنی موچەی مانگی حوزەیرانی راگەیاند.

گۆران عەبدوڵا- بەغدا 












گەلەری