بانکی ناوەندی بڕی ٢٠١ ملیۆن دۆلاری خستەڕوو و لەو بڕەش ٢٥ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاشە و ١٧٥ ملیۆن دۆلاری دیکەی بەشێوەی حەواڵەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە بانکی ناوەندی بڕی ٢٠١ ملیۆن دۆلاری خستەڕوو و لەو بڕەش ١٧٥ ملیۆن دۆلار بە شێوەی حەواڵەی دەرەکی و بڕی ٢٥ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش خستەڕوو.
بەراورد بە رۆژی
رابردوو بانکی ناوەندی بڕی شەش ملیۆن دۆلاری کەمتر خستووتەڕوو ڕوو بەوپێیەی لە
رۆژی یەکشەممە ٢٠٧ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش و حەواڵە فرۆشت.
لە ئێستادا نرخی ١٠٠
دۆلار لە بازاڕی دراوەکانی شاری سلێمانی بە ١٥٣ هەزار و ٤٥٠ دینارە و لە بۆرسەی
بەغداش نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ ١٥٤ هەزار دینار بەرزبووەتەوە.