سەردێڕ:

نرخی١٠٠ دۆلار ١٥٣ هەزار دیناری تێپەڕاند

AM:10:28:14/08/2023

2572 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو و بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕی دوێنێ نرخەکەی ٣٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی شاری سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕی دوێنێ یەکشەممە نرخەکەی ١٥٢ هەزار و ٩٠٠ دینار بوو.

باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکەن لە دوای جێبەجێکردنی بڕگە و ماددەکانی یاسای بودجە نرخی دۆلار دابەزێت.

پێشتریش بانکی ناوەندی چەند رێنماییەکی نوێی ئاڕاستەی نوسینگەکانی ئاڵوگۆری دراو کرد پێیانی راگەیاند، ئەگەر هاتوو دۆلار بگاتە دەستی هەڵە ئەوا ئەگەری هەیە مۆڵەتی کارکردن لە نوسینگەکە وەربگیرێتەوە و ژمارەی ریزبەندی دۆلاری کاش لە بانکی ناوەندی هەیە و ئاگاداری هەموو جوڵەکانی دۆلارن لە عێراق.













گەلەری