PM:10:40:13/08/2023
137560 جار خوێندراوەتەوە
لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، ناردنى پشکى هەرێم کێشەى نەماوە و هەفتەى داهاتوو وەزارەتى دارایی پارەى هەردوو مانگى حەوت و هەشت رەوانە دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، موعین کازمى ئەندامى لیژنەى دارایی لە پەرلەمانى عێراق بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، تاکو کۆتایی ئەم هەفتە پاکتاوى دارایی و حساباتى هەرێم کۆتایی دێت و هەفتەى داهاتوو وەزارەتى دارایی لەگەڵ دابەشکردنى پشکى پارێزگاکاندا، پشکى بودجە و مووچەى مانگى حەوت و هەشتى هەرێمیش رەوانە دەکات.
وتیشى، بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندێکى هەرێمی کوردستان سەردانى بەغداد بکەن
و کۆتایی بە حساباتی مانگەکانى پێشوو بهێنن بۆ ئەوەى لە هەفتەى داهاتوو پشکى هەرێم
رەوانە بکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە دەسەڵاتدارانى هەرێم پابەندى جێبەجێکردنى رێکەوتنەکەیان
لەگەڵ بەغدا نەبوون و سەرجەم بڕگەکانیان جێبەجێ نەکردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەغدا
پارەى پێویستى بۆ مووچە رەوانە کردووە تاکو لەگەڵ داهاتى ناوخۆ پارەى مووچە تەواو
بکرێت.