سەردێڕ:

نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە

AM:11:01:13/08/2023

3404 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار و ٧٠٠ دینار بوو و بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕی دوێنێ نرخەکەی ٢٠٠ دینار بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕی دراوەکانی شاری سلێمانی بە ١٥٢ هەزار و ٨٠٠ دینارە و بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕی دوێنێ نرخەکەی ٢٠٠ دینار بەرزبووەتەوە.

بانکی ناوەندی لەمڕۆدا بڕی ٢٠٧ ملیۆن دۆلاری خستووەتەڕوو و لەو برەش ١٨٤ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی حەواڵە بووە و ٢٢ ملیۆن دۆلاریش لە رێگەی کاشەوە بووە.

بانکی ناوەندی چەند رێنماییەکانی نوێ ئاڕاستەی نوسینگەکانی ئاڵوگۆری دراو کرد پێیانی راگەیاند، ئەگەر هاتوو دۆلار بگاتە دەستی هەڵە ئەوا ئەگەری هەیە مۆڵەتی کارکردن لە نوسینگەکە وەربگیرێتەوە و ژمارەی ریزبەندی دۆلاری کاس لە بانکی ناوەندی هەیە و ئاگاداری هەموو جوڵەکانی دۆلارن لە عێراق.

 













گەلەری