AM:11:43:12/08/2023
69992 جار خوێندراوەتەوە
لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا و بەراورد بە رۆژی پێنجشەممە کاتی داخستنی بازاڕ نرخەکەی دابەزیوە.
ئەمڕۆ شەممە، لە بازاڕی دراوەکانی شاری سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار و ٦٥٠ دینارە و بەراورد بە رۆژی پێنجشەممە بەهای ١٠٠ دۆلار ٥٠ دینار دابەزی.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی پێنجشەممە بانکی ناوەندی ٢١٩ ملیۆن و ٤٠٥ هەزار و ٥٢٢ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە کە ٣٦ ملیۆن و ٢٨٠ هەزاری بەشێوەی کاش بووە و ١٧٤ ملیۆن و ١٢٥ هەزار و ٥٢٢ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە.
بانکی ناوەندی عێراق هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند، بڕیارە لەم هەفتەیەدا کۆمەڵێک ڕێکاری نوێ بۆ کۆنترۆڵ کردنی نرخی دۆلار ڕابگەیەنێت و لەو بارەیەوە عەمار خەلەف جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی وتی، " ئەگەری هەیە ئەو ڕێکارانە نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو نزم بکاتەوە."