PM:11:32:09/08/2023
3904 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە داشکاندن لە نرخی تکتی فڕۆکە بۆ زیاتر لە هەزار و ٣٠٠ کەس کراوە و تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە بە رێژەی ٩٠٪ داشکاندنیان لە نرخی تکتی فڕۆکە بۆ ئەنجامدەدرێت.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ژمارەی ئەو کەسانەی داشکاندنیان لە نرخی تکتی فڕۆکە بۆ کراوە لە سەرەتای ئەمساڵوە تاکو ئێستا جیاواز بووە و داشکاندن بۆ ١١٦ خاوەن پێداویستی تایبەت و هەزار و ٢٤ نەخۆشی سێرپەنجە و نۆ چاودێری ئاسمانی کراوە.
لە راگەیەنراوی وەزارەتی گواستنەوەی
عێراق ئاماژە بەوەکراوە، داشکاندنی نرخی تکتی فڕۆکە بۆ ئەو سوودمەندانە بە بڕیاری
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بووە و تاکو ئێستا هەزار و ٢٠٠ خانەنشین کراوە و رێژەی
داشکاندنەکان ٢٥٪ بووە.
ئەوەخراوەتەڕوو، رێژەی
داشکاندن بۆ نەخۆشی شێرپەنجە ٩٠٪ و هاوکات، رێژەی داشکاندن بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت
و چاودێرانی ئاسمانی ٥٠٪ە.