نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بەرز بووەوە و یەک ئۆنسە زێر بە هەزار و ٩٢٩ دۆلار و ٤٨ سەنتە لە هەرێمیش بەراورد بە رۆژانی رابردوو نرخەکەی بەرز بووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پاش ئەو دابەزینەی زێڕ بەخۆیەوە بینی نرخەکەی کەمێک بەرز بووەوە و یەک گرام لەو کانزایە بە ٦٢ دۆلار و سێ سەنتە و کیلۆگرامێکیش بەرامبەر بە ٦٢ هەزار و ٢٩ دۆلار و چوار سەنتە.
لە هەرێمیش بەهۆی کاریگەری
بۆرسەی جیهانی و نرخی دۆلارەوە نرخى زێڕ لە بازاڕەکان کەمێک بەرزبووەتەوە و بۆ هەر
مسقاڵێک نزیکەی سێ هەزار دینار زیادی
کردووە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم جۆرەیە:
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨: ٣٦٤ هەزار دینار.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١: ٤٢٤ هەزار دینار.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢: ٤٤٤ هەزار دینار.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤: ٤٨٥ هەزار دینار.