سەردێڕ:

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕدا؛ نرخی دۆلار بەرز بووەوە

AM:10:10:09/08/2023

23296 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا و بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕ نرخەکەی بەرز بووەتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بازاڕی دراوەکانی شاری سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٤٠٠ دینارە و بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕ نرخەکەی ٣٠٠ دینار زیادی کردووە.
 لە دوێنێوە نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە دینار نزیکەی دوو هەزار دینار زیادی کردووە و بانکی ناوەندی ٣١ ملیۆن و ٥١٠ هەزار دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.
بڕیارە لەم هەفتەیەدا بانکی ناوەندی کۆمەڵێک ڕێکاری نوێ بۆ کۆنترۆڵ کردنی نرخی دۆلار ڕابگەیەنێت و لەو بارەیەوە عەمار خەلەف جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی، دەڵێت، " ئەگەری هەیە ئەو ڕێکارانە نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو نزم بکاتەوە."
 کامەران قادر شارەزای ئابووری ڕایگەیاند، هۆکاری بەرزی نرخی دۆلار زۆر خستنەڕووی دینارە لەلایەن حکومەتی عێراقی و کەمی خستنەڕووی دۆلارە لەلایەن بانکی ناوەندی، ئێستا بازرگانەکان ئاگادار کراونەتەوە تەنیا بە دۆلاری بانکی ناوەندی دەتوانن کاڵا هاوردە بکەن و ئەو بڕیارەش کاریگەری دەبێت لەسەر نرخی دۆلار و نزمی دەکاتەوە.












گەلەری