وەزارەتی دارایی عێراق داوای لە وەزارەت و ئیدارەى پارێزگاکان کرد سەردانیان بکەن بۆ ئەوەی رێنماییەکانی بودجە وەربگرن.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، یاسای بودجە و رێنماییەکانی لە رۆژنامەی وەقائیع بڵاوکراوەتەوە و کەوتووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە و بۆ وەرگرتنی رێنماییەکانیش داوای لە وەزارەت و پارێزگا و دەستە و لایەنەکان کرد سەردانی وەزارەتەکە بکەن بۆ وەرگرتنی رێنمایی جێبەجێ کردنی بودجە.
لە راگەیاندراوی وەزارەتی دارایی دا هاتووە، بە رێنمای تەیف
سامی وەزیری دارایی عێراق رێنماییەکان دەرچوون و دەبێت سەردانی باڵەخانەی وەزارەتی
دارایی بکەن تاکو کۆپیەک لە رێنماییەکانى جێبەجێ کردنی بودجە وەربگرن.
بڕیارەکە دوای ئەوە دێت، رۆژی رابردوو رێنماییەکانی جێبەجێ
کردنی بودجە لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاوکرایەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە، دوای تێپەڕینی مانگێک و ١٢ رۆژ لە بڵاوبوونەوەی
یاسای بودجە لە رۆژنامەی وەقائیع رێنماییەکانی جێبەجێ کردنی دەرچوو ئەوەش بەهۆی
تانەی حکومەت لەسەر چەند خاڵێکی یاساکە.
یاسای بودجەی عێراق لە رۆژی ١٢ی حوزەیران بە ئامادەبوونی
٢٢٩ ئەندامی پەرلەمانی عێراق تێپەڕێنرا و لە ٢١ی حوزەیران لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە
پەسەندکراو لەرۆژی ٢٦ی حوزەیرانیش لەرۆژنامەی وەقائیعی عێراق بڵاوکرایەوە، پارەکەى
١٩٨ ترلیۆن و ٩١٠ ملیار و ٣٤٣ ملیۆن و ٥٩٠ هەزار دینارە و پشکى هەرێمى کوردستان تێیدا
زیاتر لە ١٦ تریلیۆن دینارە.