سەردێڕ:

نرخی ئەمڕۆی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم چەندە؟

AM:11:14:08/08/2023

4176 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو و بەراورد بە سەرەتای کردنەوەی بازاڕی دوێنێ نرخەکەی ٨٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی شاری سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو لە کاتێکدا لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕی دوێنێ نرخەکەی ١٥٠ هەزار و ٩٠٠ دینار بوو.

بڕیارە لەم هەفتەیەدا بانکی ناوەندی کۆمەڵێک رێکاری نوێ بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی نرخی دۆلار رابگەیەنێت و لەو بارەیەوە عەمار خەلەف جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی، دەڵێت، " ئەگەری هەیە ئەو رێکارانە نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو نزم بکاتەوە."

کامەران قادر شارەزای ئابوری رایگەیاند، هۆکاری بەرزی نرخی دۆلار زۆر خستنەڕووی دینارە لەلایەن حکومەتی عێراقی و کەمی خستنەڕووی دۆلارە لەلایەن بانکی ناوەندی، ئێستا بازرگانەکان ئاگادار کراونەتەوە تەنیا بە دۆلاری بانکی ناوەندی دەتوانن کاڵا هاوردە بکەن و ئەو بڕیارەش کاریگەری دەبێت لەسەر نرخی دۆلار و نزمی دەکاتەوە.













گەلەری