PM:11:31:07/08/2023
3620 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجوومەنی وەزاری ئابوری لە کۆبوونەوەیەک دا، هاوردەکردنی کێک و شەربەت و شیرینی و راگرت و باجی گومرکی لەسەر ئەو ئاژەڵانەی بۆ سەربڕین دێنە عێراقەوە بە رێژەی ٤٪ کەم کردەوە.
ئەرمڕۆ دووشەممە، فواد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاری ئابووری بەشداربوو بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی هێنانی شەربەت و کێک و شیرینی بۆ ماوەی یەک ساڵ و لەماوەی ئەو ساڵەدا توێژینەوە لەسەر بەرهەمی ناوخۆیی بکرێت بۆ زانینی کاریگەرییەکانی.
لە
کۆبوونەوەکەدا، بڕیار لەسەر کەم کردنەوەی رێژەی باجی گومرکی دراوە بۆ ئەو ئاژەڵانەی
کە بۆ سەربڕین هاوردە دەکرێن و رێگای بە بازرگانانی ئەو بوارەدا کە بچنە ناو پلاتفۆڕمی
ئەلیکترۆنی سەربە بانکى ناوەندى عێراق، بۆ ئەوەی دۆلاریان دەست بکەوێت بە نرخی فەرمی.