سەردێڕ:

بەراورد بەکاتى کردنەوە نرخى دۆلار بەرزبووەوە

PM:06:04:07/08/2023

26488 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی داخستنى بازاڕی دراوەکان لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥١ هەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.


ئەمڕۆ دووشەممە، لە کاتی داخستنى بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥١ هەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەى پێوەکرا و و بەراورد بە کاتی کردنەوەى بازاڕى دراوەکان بەهای دینار لەبەرامبەر دۆلار زیاتر دابەزی.

هاوکات ئەمڕۆ بانکى ناوەندى عێراق، بڕى ٢١٠ ملیۆن و ٧٣٠ هەزار و ١٢١ دۆلارى خستە بازاڕەوە، لەو بڕەش تەنیا ٢٩ ملیۆن و ٧٨٠ هەزار دۆلارى بەشێوەى نەختینە بووە و ١٨٠ ملیۆن و ٩٥٠ هەزار و ١٢١ دۆلارى بەشێوازى گواستنەوە بووە.

پێشتر وابڵاوکرایەوە کەوا بڕیارە لەم هەفتەیەدا بانکی ناوەندی کۆمەڵێک رێکاری نوێ بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی نرخی دۆلار رابگەیەنێت و لەو بارەیەوە عەمار خەلەف جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی، دەڵێت، " ئەگەری هەیە ئەو رێکارانە نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو نزم بکاتەوە."

هاوکات لەچەند رۆژى رابردووشدا، کامەران قادر شارەزای ئابوری لەمیانەى بەشداری کردنى لە پانۆراماى هەواڵەکانى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، هۆکاری بەرزی نرخی دۆلار زۆر خستنەڕووی دینارە لەلایەن حکومەتی عێراقی و کەمی خستنەڕووی دۆلارە لەلایەن بانکی ناوەندی، ئێستا بازرگانەکان ئاگادار کراونەتەوە تەنیا بە دۆلاری بانکی ناوەندی دەتوانن کاڵا هاوردە بکەن و ئەو بڕیارەش کاریگەری دەبێت لەسەر نرخی دۆلار و نزمی دەکاتەوە.

لە ماوەی رابردوو بەهۆی حەواڵەکردنی دۆلار بۆ ئێران و ڤەنزوێلا ١٤ بانکی عێراقی مامەڵەی دراوی دۆلاریان لێ قەدەغەکرا و بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە کاریگەری لەسەر دۆلاری بازاڕ هەبوو و بە شێوەیەک نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک بۆ سەروى ١٥٥ هەزار دینار بەرزبووەوە.

لە ٢٩ی تەمموزى رابردوو، ئەلینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق، لە هەژماری تویتەری خۆیەوە رایگەیاند، لەبارەی ١٤ بانکەکەی عێراق لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا و بانکی ناوەندی عێراق گفتووگۆی کردووە و بانکی ناوەندی رێوشوێنی گونجاوی بەرامبەر ئەو بانکانە گرتەبەر و ئەمەریکاش هیچ سزایەکی بەسەردا نەسەپاندن.













گەلەری