سەردێڕ:

حکومەتی کاربەڕێکەر لیستی موچەی تەواوی وەزارەتەکانی بڵاوکردەوە

PM:04:25:06/08/2023

25688 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی کاربەڕێکەر پاش نزیکەی هەفتەیەک لە هاتنی پارە لە بەغداوە لیستی دابەشکردنی موچەی تەواوی وەزارەتەکانی بڵاوکردەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم جارێکی دیکە لیستێکی دیکەی دابەشکردنی موچەی مانگی شەشی بڵاوکردەوە کە سەرجەم وەزارەتەکانی تێدایە.

لە ١ـی ئاب چاوگێک لە وەزارەتى دارایى حکومەتى کاربەڕێکەرى هەرێم بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى راگەیاند، وەزارەتى دارایى عێراق زیاتر لە ٩٠٠ ملیار دینارى بۆ موچەی هەرێم رەوانە کردووە، دواتر حکومەتی کاربەڕێکەر هاتنی ٥٩٨ملیار دیناری راگەیاند.

سەرەڕای ئەوەش حکومەتی کاربەڕێکەر لە ٣ـی ئاب دەستی بە دابەش کردنی موچە کرد و لیستێکی موچەی بڵاوکردەوە کە 

کە وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و رۆشنبیری و لاوان و کارەبا و خوێندنی باڵو و شارەوانی و گەشتوگوزار و سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی پەرلەمان سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگە و شارستانی تێدا نەبووە.

 

دەستپێکی دابەش کردنی موچە لە کاتێکدایە، ئێستا مانگی هەشتە، بەڵام موچەخۆران موچەی مانگی شەش وەردەگرن و چارەنوسی موچەی مانگی حەوت نادیارە و لە بیانووی دواکەوتنی موچەشدا، هەرێم دەڵێت بەغدا پابەندی ناردنی پارە نییە بۆ هەرێم و یاسای بودجە جێبەجێ ناکات، لەوبارەیەشەوە نەوەی نوێ رایگەیاند، هەرێم پابەندی ناردنی نەوت و ٥٠٪ـی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا نییە.

بەپێی یاسای بودجە پێوستە هەرێم ٥٠٪ـی داهاتی ناوخۆ و نەوتەکەی رادەستی بەغدا بکات و لە بەرامبەردا بەغدا موچە و پشکی هەرێم دەنێرێت و لە یاساکەدا ئەوەشهاتووە، پێویستە دابەش کردنی موچە لە پێشینەی کارەکانی بێت.


No description available.












گەلەری