سەردێڕ:

نرخی دۆلار بەردەوامە لە نزمبوونەوە

AM:11:58:06/08/2023

5476 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە سەرەتای کردنەوەی بازاڕی دوێنێ نرخەکەی ٧٥٠ دینار دابەزیوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو لە کاتێکدا لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕی دوێنێ شەممە نرخەکەی ١٥١ هەزار دینار بوو.

کامەران قادر شارەزای ئابوری رایگەیاند، هۆکاری بەرزی نرخی دۆلار زۆر خستنەڕووی دینارە لەلایەن حکومەتی عێراقی و کەمی خستنەڕووی دۆلارە لەلایەن بانکی ناوەندی، لە ئێستادا بازرگانەکان ئاگادارکراونەتەوە کە تەنها بە دۆلاری بانکی ناوەندی دەتوانن کاڵا هاوردە بکەن و ئەو بڕیارەش کاریگەری دەبێت لەسەر نرخی دۆلار و نزمی دەکاتەوە.

بڕیارە لەم هەفتەیەدا بانکی ناوەندی کۆمەڵێک رێکاری نوێ بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی نرخی دۆلار رابگەیەنێت و لەو بارەیەوە عەمار خەلەف جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی، دەڵێت، " ئەگەری هەیە ئەو رێکارانە نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو نزم بکاتەوە."













گەلەری