سەردێڕ:

كشتوكاڵی عێراق: بەرهەمی ئەمساڵی خورما لە ساڵى رابردوو زیاتر دەبێت

وێنە: AFP
PM:11:21:05/08/2023

2672 جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند، پێشبینی ده‌كه‌ن به‌رهه‌می ئه‌مساڵی خورما بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاتر بێت.


وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند، وه‌رزی چنینه‌وه‌ی خورما له‌ قۆناغی سەرەتادایە و پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌مساڵ ئاستی به‌رهه‌می خورما باشتر بێت.

پێشتر وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق رایگه‌یاندبوو، ساڵی رابردوو زیاتر له‌ ٦٠٠ تۆن له‌ خورمای بۆ ناوچه‌كانی ئاسیا، هیندستان، چین، روسیا و وڵاتانی كه‌نداو هه‌نارده‌ كردووه‌ و خواستێكی زۆر له‌سه‌ر جۆری (خورما زوهێدی) هه‌یه‌، كه‌ ٧٠%ی كۆی دارخورماكانی عێراق پێكدێنێت.

بەپێی داتاکانی حکومەتی عێراق، خورمای عێراق لە ٥%خورمای جیهان پێکدەهێنێت.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ تاکو ساڵی ٢٠٢٣، ٢٠ ملیۆن دار خورما لە عێراقدا هەیە.

ئەوە لە کاتێکدایە، ساڵانە لە عێراق یەک دار خورما لە نێوان ١٠٠ بۆ ١٢٥ کیلۆگرام خورما بەرھەم دەھێنێت و ھەندێک ساڵ دەگاتە ١٥٠ کیلۆگرام و لەنێوان هاووڵاتیانی دەرەوە و ناوەوەی عێراق خواستێکی زۆر لەسەر خورمای عێراقی هەیە.












گەلەری