سەردێڕ:

رۆبڵی روسی بۆ نزمترین ئاستی لەماوەی ساڵێکدا دابەزی

وێنە..رۆبڵ دراوی فەرمی روسیا
PM:07:56:04/08/2023

3560 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی داتاکانی بۆرسەی مۆسکۆ، نرخی رۆبڵی روسی بۆ یەکەمجار لەدوای ساڵی ٢٠٢٢، بەراورد بە دراوەکانی دۆلار و یۆرۆ بۆ نزمترین ئاستی دابەزی.


ئەمڕۆ هەینی، نرخی دۆلارێک گەیشتووەتە ٩٥ رۆبڵ، بەوپێیەش ١٠ کۆپیک لە نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

هاوکات، نرخی یەک یۆرۆ گەیشتووەتە ئاستی ١٠٤ رۆبڵ و نرخەکەی ٥٥ کۆپیک بەرزبووەتەوە.

بەپێی میدیا جیهانییەکان دابەزینی نرخی دراوی روسی بەهۆی جەنگی ئەو وڵاتەیە لەگەڵ ئۆکرانیا و یەکێکی دیکەش لە هۆکارەکان سزا ئابورییەکانی ئەمریکا و رۆژئاوایە بۆسەر روسیا.

لە ٢٤ـی شوباتەوە روسیا هێرشیکردووەتە سەر ئۆکرانیا و تا ئێستاش جەنگەکە بەردەوامە و ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاواش بە وەستانی هەناردەکردنی غازی روسی و دەرکردنی سیستمی بانکی وڵاتەکە لە سیستمی جیهانی سویفت و بلۆککردنی پارەی سەرمایەدارەکانی ئەو وڵاتە سزای ئابووری روسیا دەدەن. 












گەلەری