PM:04:01:01/08/2023
2524 جار خوێندراوەتەوە
نوسینگەی راگەیاندنی بانکەکانی رەشید و رافیدەین رایانگەیاند، دابەشکردنی موچەی مانگی ئابی خانەنشینان دەست پێدەکات. دەشڵێن، " خانەنشینان دەتوانن موچەکانیان لە نزیکترن نوسینگەی دراو وەربگرن".
ئەمڕۆ سێشەممە، نوسینگەی راگەیاندنی بانکەکانی رەشید و رافیدەین راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، دابەشکردنی موچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی دەستیپێکردووە.
بانکی رەشید باسی لەوەکرد، "دەستیانکردووە
بە ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی ئابی خانەنشینان."
ئەمە لەکاتێکدایە، خانەنشینانی هەرێم تا ئێستا
موچەی مانگی شەشیان وەرنەگرتووە و دوێنێ دووشەممە، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی
نوێ لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و رایگەیاند،
"موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە بەغداوە دەنێردرێت".