سەردێڕ:

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕە جیهانییەکان؛ نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا هات

AM:08:10:31/07/2023

3028 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی پێنوێنى بۆڕسەى بازاڕی نەوت لە جیهاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٤ دۆلار و ٤٠ سەنتە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ یەکشەممە دابەزیوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، پشووی هەفتانەی بازاڕە جیهانییەکان کۆتایی هات و نرخی نەوتیش دابەزی.

هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی (تێکساس) بە ٨٠ دۆلار ٢٢ سەنتە، بەهەمان شێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخەکەی ٧٧ سەنت دابەزیوە.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە رۆژی چوارى حوزەیرانی ئەمساڵ رێکخراوی ئۆپێک رێککەوتن لەسەر کەم کردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان.

لای خۆشیەوە، هەیسەم غەیس ئەمینداری گشتی رێکخراوی ئۆپێک، رایگەیاند، "پێشبینی دەکرێت تاوەکو ساڵی ٢٠٤٥ خواستی جیهانی لەسەر نەوت بە رێژەی ٢٣٪ زیاد بکات".

سەرەڕای راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی حوزەیران حەوت ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و بە وتەی بەرپرسانی عێراق پێشبینی دەکرێت دوای سەردانەکەی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ عێراق کێشەی هەناردەی نەوتی هەرێم چارەسەر بکرێت.













گەلەری