بەگوێرەی پێنوێنى بۆڕسەى بازاڕی نەوت لە جیهاندا، نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٣ دۆلار و ٧١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت لە بۆڕسەى بازارەکانی جیهان بۆ سێ رۆژى لەسەر یەک بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و نرخى هەر بەرمیلێک ٨٣ دۆلار و نیوى تێپەڕاند.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی (تێکساس) بە
٧٩ دۆلار ٦٤ سەنتە.
ئەوە لە کاتێکدایە، لە رۆژی چوارى حوزەیرانی ئەمساڵ رێکخراوی ئۆپێک رێککەوتن
لەسەر کەم کردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان.
لای خۆشیەوە، هەیسەم غەیس ئەمینداری گشتی رێکخراوی ئۆپێک، رایگەیاند،
"پێشبینی دەکرێت تاوەکو ساڵی ٢٠٤٥ خواستی جیهانی لەسەر نەوت بە رێژەی ٢٣٪ زیاد
بکات".
پێشتریش ماڵپەڕی "Iraq
oil report" بڵاوی کردەوە، سەرەڕای
راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم هەناردەی نەوتی عێراق زیادی کردووە بەشێوەیەک لە
مانگی حوزەیران دا گەیشتووەتە، ٣,٣٥ ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە و بەراورد بە مانگی
ئایار، ٠,٠٥ ملیۆن بەرمیل نەوت زیادی کردووە.