پسپۆڕێکی ئابوری بە ئاژانسی ئەنادۆڵوی راگەیاند، سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لەسەر بانکەکانی عێراق تادێت فراوانتر دەبێت، پێشبینی دەکرێت بانکی ناوەندی لە ماوەیەکی نزیکدا نەتوانێت رێنماییەکانی جێبەجێ بکات، ئەگەریش جێبەجێی نەکات ئەوا سزاکان بانکی ناوەندی عێراقیش دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد عەلی عوزێری پسپۆڕی ئابوری، بە ئاژانسی ئەنادوڵوی راگەیاندووە، تاوەکو مانگی تشرینی دووەمی ساڵی داهاتوو پێویستە بانکی ناوەندی چارەسەرێک بۆ دۆخی دۆلار بدۆزێتەوە، ئەگەرنا هاوشێوەی ١٤ بانکەکە ئەمریکا سزا بەسەر بانکی ناوەندی عێراقیش دەسەپێنێت، دەشڵێت،" ئەگەر سزا بەسەر بانکی ناوەندیدا بسەپێنێت، عێراق رووبەڕووی دۆخێکی ئابوری قورس دەبێتەوە."
بۆ
ئاژانسەکە باسی لەوەشکردووە، "ئێستا وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بوارێکی
هێشتووەتەوە، بۆ بانکی ناوەندی تاوەکو ئەو مامەڵەکردنە خراپە بەدۆلار دەکرێت لە عێراق،
رابگیرێت."
شارەزا
ئابورییەکە دەشڵێت، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار، لە قازانجی حکومەتی
عێراقە، چونکە دەتوانێت بە ئاسانی یاسای بودجەکەی جێبەجێ بکات بەبێ کورتهێنان، ئەگەر
بەهای ١٠٠ دۆلار بگاتە ١٧٠ هەزار دینار ئەوا دەتوانێت سیولەی لە ٢٠٪ زیاد بکات و
پارە پاشەکەوت بکات.
محەمەد
عەلی عوزێری ئەوەشی نەشاردووەتەوە و دەڵێت، بەرزی بەهای دۆلار ناسەقامگیری لە بازاڕدا
دروست دەکات، هەرچەند سود بە حکومەت بگەیەنێت بەڵام خەڵک بەرگەی ئەو گرانییە ناگرێت،
کە دروست دەبێت.
ئەمەش
لە کاتێکدایە، لە هەفتەی رابردوودا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر ١٤ بانکی
عیراقیدا سەپاند، مامەڵەکردنیانی بەدۆلار راگرت، رۆژێک دواتریش بانکی ناوەندی بە فەرمی
ئەو ١٤ بانکەی ئاگادارکردەوە ناتوانن مامەڵە بەدۆلار بکەن و بەڵکو دەستکراوەن لە
مامەڵەکردن هەر دراوێکی دیکە جگە لە دۆلار.
بەهۆی
سزاکەی ئەمەریکا بۆ سەر ئەو ١٤ بانکە، بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێم دا
بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و ئەمڕۆ بەهای ١٠٠ دۆلار ١٥٥ هەزارى تێپەڕاند.