لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو لە هەرێمى کوردستان، بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەهاکەی بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ ٢٠٠ دینار دابەزی.
ئەمڕۆ سێشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو، بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.
هاوکات،
ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢٢٠ ملیۆن و ٣٩٥ هەزار و ٤٨٨ دۆلاری خستەڕوو کە لەو
بڕە، زیاتر لە ٣٣ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی نەختینە فرۆشتووە.
لە
رۆژی ٢١ی تەممووزدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پێناو بەرزکردنەوەی بەهای دیناردا، سەردانی
بانکی ناوەندی کرد و داوای کرد پارە لەو بانک و کۆمپانیانە ببڕدرێت کە دۆلار بە
گران دەفرۆشن و دواتر لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش لەگەڵ پارێزگارى بانکی ناوەندی
کۆبوونەوە و دواتر بانکی ناوەندی رایگەیاند، "دۆلارمان بە نرخی فەرمی داوە بە
کەرتی تایبەت، بەڵام بەهۆی خراپ بەکارهێنانەوە ئێستا بەهاکەی بەمشێوەیە بەرزبووەتەوە،
وتیشی،" بەمزوانە دۆلار دەگەڕێتەوە سەر نرخی فەرمی خۆی ١٠٠ دۆلار دەبێتە ١٣٠
هەزار دینار."
ئەوە
لەکاتێکدایە، لەرێکەوتی ١٩ی تەممووز بەهۆی حەواڵەکردنی دۆلار بۆ ئێران و ئەو وڵاتانەی
لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکاوە سزادراون، ئەمەریکا سزای بەسەر ١٤ بانکی عێراقی
دا سەپاند.
لەدوای
بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە نرخی ١٠٠ دۆلار لە ١٤٨ هەزار دینارەوە بۆ سەروو ١٥٠ هەزار
دینار بەرزبووە.