وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی نەبوونی بەنزینی پێویست و نەمانی بەنزینی ٧٥٠ دیناری نرخی بەنزین بەرز بووەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، ماوەی سێ هەفتەیە بەنزینی ٧٥٠ دیناری لە سلێمانی نەماوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەهۆی
نەمانی بەنزینی ٧٥٠ دیناری و نەبوونی بەنزین بە شێوەیەکی گشتی نرخی بەنزین
گرانکراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە چەند
ڕۆژی ڕابردووەوە نرخی بەنزین لە سلێمانی ٥٠ دینار گرانکراوە.
پێشتریش، کەریم عەلی سەرۆكی
لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی
راگەیاند، بەگوێرەی یاسای بودجە بەغدا هاوشێوەی موچە و بودجە سووتەمەنی بە نرخی پاڵپشتیكراو
بۆ هەرێم دابین دەكات و بەنزینی ٤٥٠ دیناریش بۆ هەرێم دەنێرێت.