سەردێڕ:

نرخی بەرمیلێک نەوت ٨٢ دۆلاری تێپەراند

PM:08:19:24/07/2023

2292 جار خوێندراوەتەوە

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ٨٢ دۆلاری تێپەراند، ئەوەش یەکەم جارە لە دوای مانگی چواری ئەمساڵەوە بۆ ئەو ئاستە بەرز ببێتەوە.


ئەمرۆ دووشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی گەیشتە ٨٢ دۆلار و ٧٧ سەنت، بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ نرخەکەی نزیکەی دوو دۆلار بەرزبووەوە.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنتی ئەمەریکی بە ٧٨ دۆلار ٩٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ نرخەکەی دۆلارێک بەرزبووەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە رۆژی چوارى حوزەیرانی ئەمساڵ ئەندامانی رێکخراوی ئۆپێک رێککەوتن لەسەر کەم کردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان.

لای خۆشیەوە، هەیسەم غەیس ئەمینداری گشتی رێکخراوی ئۆپێک، رایگەیاند، "پێشبینی دەکرێت تاوەکو ساڵی ٢٠٤٥ خواستی جیهانی لەسەر نەوت بە رێژەی ٢٣٪ زیاد بکات".

پێشتریش ماڵپەڕی "Iraq oil report" بڵاوی کردەوە، سەرەڕای راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم هەناردەی نەوتی عێراق زیادی کردووە بەشێوەیەک لە مانگی حوزەیران دا گەیشتووەتە، ٣,٣٥ ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە و بەراورد بە مانگی ئایار، ٠,٠٥ ملیۆن بەرمیل نەوت زیادی کردووە.













گەلەری