سەردێڕ:

بانکی رافیدەین پێدانی پێشینەی ٢٥ ملیۆن دیناری راگەیاند

AM:11:44:24/07/2023

3044 جار خوێندراوەتەوە

بانکی رافیدەین پێدانی پێشینەی ٢٥ ملیۆن دیناری بۆ دامەزراندنی پرۆژەی بچووک راگەیاند، دەڵێت، ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە خانەنشین بوون.


ئەمڕۆ دووشەممە، کارگێڕی بانکی رافیدەین لە راگەیاندراوێکدا باسی لەوەکردووە، بڕی ٢٥ ملیۆن دینار، وەک پێشینە دەدەن بەو کەسانەی دەیانەوێت پڕۆژەی بچووک دابمەزرێنن.

لەراگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، پێشینەکە بۆ کەسانی خاوەن پیشە و دووکان و بازرگانی بچووک تەنانەت کەسانی خانەنشینبووش دەگرێتەوە.

باس لەوەشکراوە، ماوەی پێدانەوەی پێشینەکە شەش ساڵە و ئەو کەسەشی پێشینەکە وەردەگرێت پێویستی بە کەفیل دەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە پێدانی پێشینەکان لە بانکە عێراقییەکان لە هەرێم وەستاوە و لەماوەی رابردوودا فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق قەرزی نەخۆشانی درێژخایەنی بۆ هاوڵاتیان هەرێم بەردەستکرد و رایگەیاند، لە هەوڵدان دووبارە پێشینە و قەرزەکان لە هەرێمیش بەردەستببنەوە.













گەلەری