سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. بەرپرسێکی باڵای پاراستنی پارتی لە زاخۆ گیانی لەدەستدا

PM:09:41:23/07/2023

110480 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لەسەنتەری زاخۆ ئاگر لە ئۆتومبێلی بەرپرسی پێشووی پاراستنی پارتی لەو شارە بەربووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە. یەکێک لە شایەتحاڵەکانیش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، گوماندەکرێت ئۆتومبێلەکە تەقێندرابێتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، لە یەکێک لە شەقامەکانی سەنتەری شاری زاخۆ ئۆتومبێلی محەمەد میرزا بەرپرسی پێشووی پاراستنی پارتی گڕیگرت و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

 

شایەتحاڵێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، گوماندەکەن بە درۆن هێرشکرابێتە سەر ئۆتومبێلەکە یان بە تی ئێن تی تەقێندرابێتەوە، چونکە سەقفی ئۆتومبێلەکە بەتەواوی هەڵگیراوە بەهۆی تەقینەوەکەوە.

لەوبارەیەوە، پەیامێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، لایەنە پەیوەندیدارەکانی هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەو رووداوەوە بڵاوناکەنەوە و نایانەوێت هیچ لێدوانێک بۆ راگەیاندنەکان بدەن.


 

Video edited on Kapwing













گەلەری