سەردێڕ:

ناوی دامەزرێنراوانی پاسەوانی سنوور بڵاوکرایەوە

PM:05:24:13/07/2023

251192 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی ئەو زنیاریانەی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی گەیشتووە، لیستی ناوی ئەو کەسانەی وەک پاسەوانی سنووری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان وەرگیراون بڵاوکراوەتەوە.


ئەمڕۆ کاروان خۆشناو وتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنور بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی راگەیاند، ئەوانەی فۆرمی پاسەوانی سنوریان پڕکردوەتەوە کورتەنامەیەکیان لە پاسەوانی سنورەوە بۆ هاتووە، دەشڵێت، لە ٢٤ کاتژمێری داهاتوو ئەوانی ناویان بۆ دامەزراندن گەڕاوەیەوە کورتەنامەیەکی تریان لەوەزارەتی ناوخۆ پێدەگات بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی دامەزراندن.

 

 لە رۆژی رابردووش خالد محنا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ماوەی هەفتەی داهاتوو ناوی ئەو کەسانەی داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی وەک پاسەوانی سنوور لە ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان دابمەزرێن بڵاودەکرێتەوە.






 













گەلەری