سەردێڕ:

فڕۆکەکانى عێراق ماڵێک لە نزیک کەرکوک بۆردومان دەکەن

PM:01:21:25/06/2023

52456 جار خوێندراوەتەوە

کەمێک لەمەوبەر فڕۆکە جەنگییەکانى عێراق بە مووشەک خانوویەکیان لە پشتى ناوچەى پیشەسازى کەرکوکیان بۆردوومان کرد.


چاوگێک لە پۆلیسی کەرکوک بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئیستا هێزە ئەمنیەکان بەرەو شوێنی رووداوەکە رۆیشتون و گومان دەکرێت مۆڵگەی چەکدارانی داعش بووبێت.

ئەو چاوگە ئاماژەى بەوەش کردوە، ئەو ماڵەى بۆردومانکراوە لە سنووری گوندی ترکەڵانى نزیک شارى کەرکوکە و دانیشتوانى شارەکە گوێیان لە دەنگى بۆردومانەکە بووە، هاوکات خانوەکەش بە هۆی مووشەکەکەوە تەختی زەوی بووە.

بەپێى زانیارییەکانى پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى، چوار چەکدارى داعش پێشتر لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە گەمارۆ درابوون و ئێستاش لیوای ٣٢ی سوپای عێراق و لیوای ٦٣ی حەشدى شەعبى و هێزی ئاسمانی سوپا لە ناوچەکەن.
هەر بەپێى زانیارییەکان، داعش لە سنووری بۆردومانەکەیە و شەڕ لە نێوان هێزەکانی سوپای عێراقی و چەکدارانی داعشدا دەستی پێکردووە



دیار محمد - کەرکوک












گەلەری