سەردێڕ:

پڕۆژەکەی ناسا و بۆوینگ بۆ دروستکردنی فڕۆکە نازناوی "X-Plane"ی بەدەستهێنا

AM:09:28:14/06/2023

2472 جار خوێندراوەتەوە

هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا نازناوی "X-Plane"ی بەخشییە پڕۆژە هاوبەشەکەی ئاژانسی فڕۆکەوانیی و بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا (ناسا) و کۆمپانیای ئەمریکی بۆوینگ بۆ بەرهەمهێنانی فڕۆکە، پڕۆژەکەشی ناونا "X-66A".


بەگوێرەی راگەیەندراوێکی ئاژانسی ناسا، هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا (USAF) لە چوارچێوەی ئامانجی کەمکردنەوەی گازە گەرمیبەخشەکان بۆ ئاستی سفر، نازناوی "X-Plane"ی داوەتە پڕۆژەی "X-66A".

فڕۆکەکان بەرپرسیارن لە دروستبوونی نزیکەی نیوەی گازە گەرمیبەخشەکانی زەوی و لە ئێستاشدا دەتواندرێت لەڕێی تەکنەلۆجیاوە ئەم گازانە کەم بکرێنەوە.

وا چاوەڕوان دەکرێت لە ئەنجامی ئەو پڕۆژەیەی ناسا لە ماوەی حەوت ساڵدا ئەنجامی دەدات و وەبەرهێنانەکەی بە ٤٢٥ ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت، فڕۆکەی جۆری "X-66A" دروست بکرێن کە باڵەکانیان زۆر تەنکە و دەتواندرێت قەد بکرێن.

- "X-Plane" چییە

شێوازی "X-Plane" کە بە فڕۆکەی تایبەت بە لێکۆڵینەوە دەگوترێت، ئامانجی تاقیکردنەوەی دیزاین و تەکنەلۆجیای فڕۆکەکانە و سەرەتا لە ساڵی ١٩٤٠وە بیرۆکەی ئەم شێوازەی فڕۆکە دەستیپێکردووە و X-66Aوەک "گرنگترین" فڕۆکە باس دەکرێت کە لە چوارچێوەی پڕۆژەی کەمکردنەوەی گازە گەرمیبەخشەکاندا دروست کرابێت.
Meet X-66A: NASA's newest X-plane that wants to make passenger travel sustainable













گەلەری