سەردێڕ:

بۆ پارێزگاریکردن لە مانەوەی لە ریزبەندی وڵاتانی جیهاندا؛ عێراق بڕێکی زیاتری زێڕ دەکڕێت

AM:10:04:30/05/2023

8384 جار خوێندراوەتەوە

بۆ پارێزگاریکردن لە مانەوەی لە ریزبەندی وڵاتانی جیهاندا، بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، نزیکەی ٢.٣ تەن زێڕی زیاتر دەکڕن.


لەو بارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی بانکی ناوەندی رایگەیاند، ئەو بڕەی دەیکڕن نزیکەی ٢.٣ تەن زێڕە و بەوەش ٪١.٧٩ی پشکەکانی لە هەبوونی کانزای زێڕدا زیاتر دەکات، بەوەش بڕی یەدەگی زێڕ دەگاتە زیاتر لە ١٣٢ تەن.

دەشڵێت، بەو هۆیەوە عێراق دەتوانێت پارێزگاری لە پلەی ٣٠یەمی خۆی بکات لە ریزبەندی وڵاتانی جیهاندا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوودا، ئەنجومەنی زێڕی جیهانی رایگەیاند، عێراق لە پلەی سێیەمی وڵاتانی عەرەبی و ٣٠یەمی وڵاتانی جیهاندایە لە زۆترین بڕی زێڕی یەدەگ لە بانکەکانیدا، بەجۆرێک لە کۆتایی مانگی تەمموزی ٢٠٢٢، بڕی زێڕی یەدەگ لە عێراق گەیشتە زیاتر لە ١٣٠ تۆن.













گەلەری