سەردێڕ:

هاوشێوەی عێراق؛ لە میسڕ هەر کەسێک وڵات جێبهێڵێت دەبێت باج بدات

PM:09:53:29/05/2023

5420 جار خوێندراوەتەوە

دوابە دوای عێراق؛ بەپێی یاسایەک، میسڕ بڕیاریدا هەر کەسێک کە بیەوێت وڵات بەجێبهێڵێت، بە مەبەستی گەشت بێت یان مەبەستی دیکە، دەبێت بڕی ١٠٠ جونیە وەک باج بدات.


ئەمڕۆ دووشەممە، پەرلەمانی میسڕ یاسای باجی جێهێشتنی وڵاتی هەموارکردەوە و بڕیاردراوە، هەر کەسێک وڵاتی میسڕ جێبهێڵێت بڕی ١٠٠ جونیە لێوەربگیرێت. باس لەوەکراوە، بڕیارەکە بۆ زیادکردنی داهاتی گشتی وڵاتە.

ئەوەش هاتووە، ئەو داهاتە وەک سەرچاوەیەک بەکاردەهێندرێت لەناو بودجەدا و بۆ دابینکردنی پێویستییەکان.

ئەوە لە کاتێکدایە، لەماوەی رابردووشدا حکومەتی عێراق بڕیاریدا هەر کەسێک لە فڕۆکەخانەی بەغداوە عێراق جێبهێڵێت دەبێت بڕی ٢٥ هەزار دینار بدات.

 













گەلەری