سەردێڕ:

کەشناسی: باران دەبارێ و ناسەقامگیری کەشوهەوا بەردەوام دەبێت

AM:11:42:25/05/2023

2948 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ئاماژە بە بارینی باران دەکات و دەشڵێت، ئەو ناسەقامگیرییەی لە کەشوهەوادا هەیە لە ناوچەکە بەردەوام دەبێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، نمەباران لە ناوچە جیاوازەکان دەبارێت بە تایبەت لە سنوری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک لە کاتەکانی شەودا و هەندێکجار هەورەتریشقەی لەگەڵدا دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی خێرایی با؛ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە و پلەکانی گەرماش ١ تا ٢ پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە دوێنێ.

سەبارەت بە کەشی سبەینێ هەینی، کەشناسی دەڵێت، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە سنوری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی بارانێکی کەم دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری لێزمەبارزانی کورت هەیە و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەپێی بڵاوکراوەکەی کەشناسی گەرمترین ناوچەی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ ناوچەی گەرمیانە کە پلەی گەرما تیایدا ٣٩ پلەی سیلیزییە و فێنکترین ناوچەش حاجی ئۆمەرانە و پلەی گەرما تیایدا ١٨ پلەی سیلیزییە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: ٣٣ پلەى سیلیزى

سلێمانی: ٣٠ پلەى سیلیزى

دهۆک: ٣٠ پلەى سیلیزى

کەرکوک: ٣٤ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: ٣٣ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: ١٨ پلەى سیلیزى

زاخۆ: ٣١ پلەى سیلیزى

سۆران: ٢٥ پلەى سیلیزى

گەرمیان:٣٩ پلەى سیلیزى












گەلەری