فلانۆڤۆیدەکان یان ڤیتامین پی، یەکێکە لەو پێکهاتە خۆراکیە بەسوودانەی لە میوە، سەوزە و ماددە کافایینەکاندا بە زۆری بوونی هەیە، هەروەها وەک دژە ئۆکسێنەر، کار دەکات لە دژی نەخۆشییە درێژ خایەنەکان.
ماڵپەڕی “Healthline” سوودەکانی فلانۆڤۆیدی لە بابەتێکدا بڵاوکردوەتەوە، ئاماژە بە گرنگترین ئەو سوودانە دەکات کە دەتوانیت لە رێگەی فلانۆڤۆیدەوە وەریبگریت، کە بریتین لە:
١. تەندروستی مێشک، لە ناو فلانۆڤۆیدی کاکاودا ئەوە دۆزراوەتەوە،
کە ئەگەری پاراستنی خانەکانی مێشک و باشترکردنی هەیە.
٢. بۆ نەخۆشی شەکرەی
جۆری دوو، بە وەرگرتنی ٢٠٠ گرام فلانۆڤۆید لە رۆژێکدا، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی
شەکرەی جۆری دوو کەم دەکاتەوە.
٣. بەهۆی بوونی
ماددەی دۆپامین تیایدا، هۆرمۆنی دڵخۆشی دەڕژێت، وات لێدەکات هێمنی و تەرکیزت باشتر
ببێت.
٤. مەترسی جەڵدەی دڵ کەم دەکاتەوە، توێژینەوەیەک سەلماندوویەتی ئەو فلانۆڤۆیدەی
لە ناو چا و کاکاودا هەیە ئەگەری هەیە جەڵدەی لە ناکاوی دڵ کەم بکاتەوە.