شارەزایەکی بواری کەشناسی رایگەیاند، لەمەوداکانی وەرزی گەرماو هاویندا، بای شەماڵ زۆرتر دەبێت لە هەرسێ هاوینی پێشتر. دەشڵێت، "هاوینی ئەمساڵ کورت تر دەبێت لەئاستی ئاسایی خۆی و ئەمەش وادەکات رێژەی بارانبارین زیاتر ببێت".
شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری کەشناسی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا وەرزی گەرماو هاوینی ئەمساڵ کورت تر دەبێت لەئاسایی خۆی ئەویش بەهۆی گەرمبونی هەردو زەریای هێمن و هیندی".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمەش
وادەکات بارانبارین زیاتر بێت لە ساڵانی پێشر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداو.
دەشڵێت، بوونی بارانبارین
بەو واتایە نایە کە هاوینی ئەمساڵ گەرمای تێدا نابێت، بەڵکو گەرما دەبێت و تەنانەت
لەهەموو ناوچەکان تێکڕای پلەی گەرمی وەرزانە دەچێتە سەروی نۆڕماڵەوە.
ئەو شارەزایەی بواری
کەشناسیش دەڵێت، هاوینی ئەمساڵ گەرم دەبێت، بەڵام بەڕێژەی کەم بەوەش ئەو گەرمایەی
دەیبێت جێی مەترسی نابێت و سەلامەتەو شتێکی ئاسایەو زیانی نابێت.
باسی لەوەشکردووە، لەمەوداکانی
وەرزی گەرماو هاویندا، بای شەماڵ زۆرتر دەبێت لە هەرسێ هاوینی پێشتر کە شەماڵ خۆی
دەبینیێتەوە لەبای باکور و باکوری خۆرئاوا، ئەم شەماڵە بەزۆری فێنکیەک دروستدەکات،
بەڵام هەندێکجار گڕە دروستدەکات کاتێک شەپۆلی گەرما لەسەرناوچەکە بێت و شەماڵ
چالاک و زیاد بکات.
شاڵاو هیدایەت باسی
لەوەشکردووە، رێژنەباران و هەورە بروسکە لەمەوداکانی وەرزی هاویندا بوونی دەبێت و
بە بڕ و کاریگەری زیاتر لەساڵانی پێشتر، ئەگەریشی هەیە هەندێک رەشەباشی تێدابن.
دەشڵێت، هەموو ئامانە
ئاماژەی زۆر باش دەبن و نیشانەی ئەوە دەبن کەوەرزی دابارینی داهاتومان ٢٠٢٣ - ٢٠٢٤ زۆر باش دەبێت و سەخت دەبێت لەڕووی باران و بەفر و سەرماوە.