سەردێڕ:

سێ گۆڕانکاری نوێ لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی دەکرێت

PM:05:40:29/04/2023

19768 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رایگەیاند، سێ گۆڕانکاری نوێ لە تاقیکردنەوەی پۆلی نۆی بنەڕەتی دەکرێت لە رووی شێواز و رەنگ و تەکنیکەوە.


وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم راگەینراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە سێ گۆڕانکاری دەکرێت لە پەڕەی سۆما و گروپی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی پۆلی نۆی بنەڕەتی گۆڕانکارییەکانیش و وێنەی رەنگاورەنگ و بابەتی زانست دەگرێتەوە.

 گۆڕانکارییەکانی وەزارەتی پەروەردە بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆ بەم جۆرەیە:

١. ناو و زانیاری قوتابی لەسەر پەڕاوی تاقیکردنەوە و سۆما تۆمارکراوە و بەوەش قوتابیان پێویست ناکات ناو زانیارییەکان لای خۆیانەوە لەسەر پەڕەی سۆما بنوسن.

٢. گروپی پرسیارەکان کراوەتە ٢٦ گروپی پرسیاری جیا.

٣. پەڕاوی پرسیاری بابەتی زانست بە کوالێتی بەرز و رەنگاورەنگ چاپکراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ شەممە یەکەمین تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆی بنەڕەتی لە پارێزگاکانی هەرێم بەڕێوەچوو و کۆتا تاقیکردنەوەش لە رێکەوتی ١٠ی ئایاری ئەمساڵ دەبێت.


 













گەلەری