PM:07:08:14/04/2023
50132 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لە ناحیەی رزگاری سەر بە پارێزگای هەولێر شەڕەتەقە روویداوە و دوو کەس بریندارن.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەشکردووە، شەڕەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆنەوە بووە لەنێوان دوو بنەماڵەدا و نزیکەی ١٥ خولەک تەقەکردن بەردەوام بووە.
باسی لەوەشکرد، ئەو دوو کەسەی بریندار بوون گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی
فریاکەوتنی هەولێر و تەندروستییان جێگیرە.
ئەمەش لە دوای ئەوەدێت لە ٧ـی ئەم مانگەدا لەنێوان
دوو بنەماڵەدا لە قەزای خەبات شەڕەتەقە روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیانلەدەستدا
و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.