PM:04:24:26/03/2023
75660 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڤیدیۆیی ساتی روودانی رووداوی هاتوچۆکەیسەر رێگای هەولێر – کەرکوکی شەش کەس برینداربوون.
پێشتر، فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردەوە، کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کەشێکی باراناویدا لەسەر رێگای سەرەکی هەولێر – کەرکوک رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە.
دەشڵێت، رووداوەکە لە نزیک
دۆڵەبەکرە روویداوە کاتێک ئۆتۆمبێلیکی جۆری مەستانگ لە هەولێرەوە بە ئاراستەی
کەرکوک رۆیشتووە بەهۆی تیژڕەوی و تەرىوونی شەقامەکەوە کۆنتڕۆڵ لەدەستدەدات و دەچێتە
سایدی بەرامبەر و خۆیدەکێشێت بە ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی جۆری لانسەر.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە
ئەنجامی رووداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکان وچوار سەرنشینی دیکە بەسەختی برینداربوون.