PM:05:24:25/03/2023
49536 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ بازاڕەکانی دراو لە هەرێم لە دوای پشووەکانی نەورۆز دەستیان بە ئاڵوگۆڕی دراو کردەوە و لە کاتی داخستنی بازاڕی دراو بەهای ١٠٠ دۆلار ٩٠٠ دینار دابەزی. هەروەها، بەیانی ئەمڕۆش لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی دۆلار بۆ خوار ١٥٦ هەزار دینار دابەزی.
ئەمڕۆ شەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕ ١٠٠ دۆلار بە ١٥٥ هەزار و ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و لەکاتی داخستنی بازاڕیشدا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٥ هەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەهای دۆلار ٩٠٠ دینار دابەزیووە.
هاوکات لە بۆرسەکانی بەغدا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٥٥ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.
هەر ئەمڕۆش، بانکی ناوەندی عێراق هیچ بڕە دۆلارێکی نەخستوەتە
بازاڕەوە و رۆژانی هەینی و شەممان پشویەتی، بەڵام لە هەفتەی رابردوودا زیاتر لە
٨٠٠ ملیۆن دۆلاری خستوەتەروو.
ئەوەش لە کاتێکدایە، نرخی فەرمی بانکی ناوەندی عێراق
١٣٠ هەزار دینارە بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک، بەڵام لە بازاڕەکانی دراودا بە جیاوازی ٣٠ هەزار
دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و تا ئێستا نەتوانراوە بەرزی نرخی دۆلار کۆنترۆڵ بکرێت.
ک - ک