سەردێڕ:

مەسک: هێمای هێڵە شینەکەی تویتەر دەتوانرێت لە هەموو جیهاندا بەکاربهێنرێت

AM:09:11:25/03/2023

2832 جار خوێندراوەتەوە

ئیلۆن مەسک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، هێمای "هێڵی شین" کە بە ئەکاونتی پشتڕاستکراوە "ڤێریفای" ناسراوە، لەمەودوا دەتوانرێت لە سەرانسەری جیهاندا بەکاربهێنرێت.


باسی لەوەشکردووە، بۆ وەرگرتن و بەکارهێنانی ئەو هێمایە پێویستە بەشداربووی "بلو تیکس" بیت و دەشڵێت، تەنها بەشداربووانی "بلو تیکس"، کە مانگانە پارەی بەشداریکردن دەدەن لەگەڵ ئەندامانی کۆمپانیا پەسەندکراوەکان ئەو هێما شینە وەردەگرن.

وتیشی، لە مانگی نیسانی داهاتووەوە ئەو هەنگاوە دەگیرێتەبەر. بەو پێیەش زۆرێک لە میوزیکژەن، ئەکتەر، رۆژنامەنووسان، نووسەران و کەسانی دیکە هێما شینەکەیان لەدەست دەدەن.

هێمای "هێڵی شین" خزمەتگوزارییەکی مانگانەیە کە بە پارە کار دەکات و هێڵی شین بۆ ئەکاونتی بەکارهێنەران زیاد دەکات"، هەروەها دەستڕاگەیشتنی پێشوەختە بۆ تایبەتمەندییە نوێیە تایبەتەکان دابین دەکات.

لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەوەیە کە دەتوانرێت تویتی درێژتر دابنرێت، دەستکاریی تویتەکان بکرێت، ڤیدیۆ بە کوالێتی 1080p بڵاوبکرێتەوە و ریکلامی کەمتر ببینن.

کۆمپانیاکە دوێنێ رایگەیاند، داواکارییەکان بۆ دانانی نیشانەی پەسەندکردنی خۆڵەمێشی بۆ ئەکاونتە حکومییەکان و ئەکاونتە فرەلایەنەکانیش وەرگیراون.

ئەوەش لە کاتێکدایە، سیستەمی ئەکاونتی پشتڕاستکراوەی تویتەر کە بە "هێڵی شین" ناسراوە، ماوەی ١٣ ساڵە کاری پێدەکرێت.













گەلەری